مووچەی وانەبێژانی هەولێر دابەشدەکرێن



بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی هەولێر بڕیاری دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژی سنوری ناوەندی هەولێر راگەیاند.


بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاگاداری بەڕێوەبەری قوتابخانەکانی سنوری ناوەندی هەولێر دەکەن سبەی سەردانی بەشێ ژمێریاری لە دیوانی پەروەردە بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی موچەی وانەبێژان بۆ مانگی هەشت.

لە هەرێمدا نزیکەی ٣٠ هەزار مامۆستای وانەبێژ هەیە و لەماوەی رابردوودا چەندان چار هاوتوونەتە سەر شەقام و داوای دامەزراندیان کردووە.



PM:04:22:04/10/2022