گۆرانیبێژی لاوی كورد گۆران نوری نوێترین به‌رهه‌می هونه‌ری بڵاوكرده‌وه كه كلیپێكه به‌ناوی (یاسا)یە و تایبه‌ت بۆ دۆخی ئێستای وتوویه‌تی.
بەرهەمی (یاسا) نوێترین کاری هونه‌ری گۆران نورییە، كه له كه‌ناڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی کۆمەڵایەتی یوتیوب بڵاویكردووه‌ته‌وه، به‌رهه‌مه‌كه تایبەتە بە دۆخی کوردستان.
تێکستی گۆرانییەکە تایبەتە بە (سەروەت رەفیق)، میکس ماستەرینگ و رێکخستن و ئاوازی گۆرانییەکە لەلایەن (شادمیر نامۆ)وە کراوە.
گۆران نوری ساڵی ١٩٨٤ لە شاری سلێمانی لەدایكبووە، ساڵانێکی زۆرە لە وڵاتی سوید دەژی، خاوەنی چەندین بەرهەمی هونەرییە.