سەڵاحەدین بەهادین رای خۆی لەسەر درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان دەربڕی


ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان رایدەگەیەنێت، درێژكردنەوەی پەرلەمان كارێكی نایاساییە و دەڵێت "دەشتوانین بڵێین پینەی مەوزوعێكە".

  • سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان ئەمڕۆ لەگەڵ  بەرپرسانی هەردوو مەڵبەندی هەولێرو دەوربەری هەولێرو ئەندامانی سەركردایەتی بەشداری یادی مەولودی كرد و رایگەیاند، "درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان كارێكی نایاساییە، بەڵام ئەشتوانین بڵێین پینەی مەوزوعێكە، فەڕاغێك دروست دەبێت و مەجبورن تەواوی بكەن، بەڵام كێ هۆكاری ئەو فەڕاغەیە؟ ئەوەش مەعلومە".

ناوبراو ئاماژەی بەوەكرد "هیچ كێشەیەك نیە بەبێ چارەسەر بمێنێتەوە، بەڵام دەبێت ئەقڵێتێكی دڵسۆزو خەمخۆر هەبێت و توانای تەنازول و حیواری هەبێت".

بڕیارە سبەینێ پەرلەمانی كوردستان بۆ دەنگدان لەسەر پێشنیازەیاسای بەردەوامبونی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان كۆببێتەوە.




PM:04:00:08/10/2022