وێنە.. دینا حایک تووشی نەخۆشی شێرپەنجەی مەمك دەبێت

هونەرمەندی گۆرانیبێژی بەناوبانگی لوبنانی دینا حایك ئاشكرای کرد، کە تووشی نەخۆشی شێرپەنجەی مەمك بووە و لە ئێستادا چارەسەری كییمیایی وەردەگرێت.

دوای چەند مانگێک لە دیارنەمانی، دینا حایک وێنەکانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوکردەوە و پشتڕاستیکردەوە، کە تووشی شێرپەنجەی مەمک لە پلەی سێیەم بووە، هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە، ماوەی شەش مانگە هەفتانە لە نەخۆشخانەیەک چارەسەری کیمیایی وەردەگرێت. 

دینا ئەوەشی خستەڕوو، هەواڵەکەی پاراستووە لە نهێنی نەخۆشییەکە بە درێژایی ماوەی کۆتایی، بەڵام بڕیاریدا چەند کاتژمێرێک پێش دەرکەوتنی ڕایبگەیەنێت لە چوارچێوەی بەرنامەی هۆشیاری شێرپەنجەی مەمک
 لەگەڵ دامەزراوەی ریتێلۆ ئەزموونی خۆی ئاشکرا بکات بۆ ئەوەی باسی ئەزموونەکەی بکات و هۆشیاری لە نێو ئەو ژنانەی تووشی شێرپەنجەی مەمک بوون بڵاوبکاتەوە.

ئەم هەواڵە بۆ هەوادارانی دینا و ئەستێرەکانی هونەری تووشی شۆک بوون، هەروەها لە تویتەر لە تویتێکدا هیوای سەلامەتییان بۆ خواست و بە زووترین کات بەسەر نەخۆشییەکەدا زاڵ بێت.

دینا حایک گۆرانیبێژێکی لوبنانییە، ناوی راستەقینەی کۆلێت بۆ گێرگێسە، لە ساڵی (١٩٨٢) لە شاری جونییە لە ناوچەی دەکوانە لە لوبنان لە دایکبووە و لە بەشی یاسا خوێندوویەتی و دواتر جێی هێشتووە بۆ ئەوەی درێژە بە کاری گۆرانی وتن بدات.

ناوبراو لە جیهانی عەرەبیدا بە دەنگە بەهێزەکەی ناوبانگی دەرکردووە. 

دینا لە ساڵی (١٩٩٩) دەستی بە کاری هونەری کردووە، لە ڕێگەی یەکەم گۆرانی لوبنانی بە ناوی (باشوەیات) و پاشان گۆرانی (خۆشم دەوێیت)، پاشان یەکەم ئەلبومی خۆی بە ناوی (سێهر الغرام) بڵاوکردەوە.

لە ساڵی (٢٠٠٤) ڕۆڵی سەرەکی گێڕا لە یەکەم گۆرانی ماراسۆن کە لەگەڵ چەندین گۆرانیبێژ بوو.

ناوبراو ئۆپێرێتای (باکانی باشوور)ی وتووە، کە لەلایەن شاعیر نزار فرانسیس-ەوە نوسراوە و سەمیر سفەیر ئاوازی بۆ داناوە. 


AM:12:01:11/10/2022