مالیکی بە کەفالەت ئازاد کرا

نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق ئەمڕۆ سێشەممە بە کەفالەت ئازاد کرا. 

ئەمڕۆ دادگای کەرخی سێ لە بەغداد نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق-یان، هێنایە بەردەم دادگا بۆ لێکۆڵینەوە لەو فایلە دەنگیانەی کە بڵاوکراووەتەوە و مالیکی هێرش دەکاتە سەر سەرکردەوەکانی شیعە و کورد و سونە. 

دوای وەرگرتنی وتەکانی لە بەردەم دادوەری دادگای کەرخی سێ، نوری مالکی-یان بە کەفالەت ئازاد کرد.

دوو مانگ پێش ئێستا، عەلی فازڵ کە چالاکوانێکی کۆمەڵگەی مەدەنییە و لە دەرەوەی عێراق دەژی چەندین فایلی دەنگی نوری مالکی بڵاوەکردەوە، ئەمەش بووە بابەتی ڕای گشتی، بێزاری و ناڕەزای ناوەندێکی زۆری سیاسی لە عێراقدا. 

PM:12:34:11/10/2022