وەزیری کارەبا: دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی دەکرێت



وەزیری کارەبا ئەمڕۆ سێ شەممە رایگەیاند " ٢٠ ی ئەم مانگە ( تشرینی یەکەم ) دەستدەکرێت بە دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتیاندا".

ئەمرۆ سێ شەممە کەمال محەمەد وەزیری کارەبا کە وەزیری سامانە سروشتیەکانیشە بە وەکالەت لە کاتی سەردانی ئیدارەی سەربەخۆی راپەرینیدا وتی " ڕۆژی ٢٠ ی ئەم مانگە وەکو قۆناغی یەکەم، لە ناوچە شاخاوییەکان دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی دەکرێت." 

لەلایەکی ترەوە چەند رۆژێکە پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا باس لەوە دەکەن کە حکومەتی کازمی بڕیاری لەسەر ناردنی نەوتی سپی بۆ هەرێم داوەو واژوویکردوە لەسەر ناردنی نەوتی پێویست.

هەروەها هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانییش ئەمڕۆ بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، کە نەوتی سپی پارێزگاکەیان لە بەغداوە دابینکردووە بۆ ناوچەکانی سلێمانی.  



PM:04:23:11/10/2022