ئەدهەم بارزانی لە پلانیدایە چەند بارەگەیەک لە ناوچەکانی سلێمانی بکاتەوە


ئەدهەم بارزانی کە ئێستا ناکۆکە لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی لە سلێمانییەو لە پلانیدایە چەند بارەگایەک بۆ ڕێکخراوەکەی لەو پارێزگایە و لە هەڵەبجە و گەرمیان بکاتەوە.

سەرچاوەیەکی نزیک لە ئەدهەم بارزانی بە ماڵپەڕی ( سپی ) راگەیاند " ئەمڕۆ شەممە ئەدهەم بارزانی گەیشتۆتە شاری سلێمانی و لە پلانیدایە چەند بارەگایەک لە سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی ئەو ناوچەیە بە گەرمیانیشەوە بکاتەوە، بەڵام تا ئێستا بڕیاری کۆتایی لەسەر نەداوە".

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە ئەدهەم بارزانی لەسەروبەندی دروستکردنی رێکخراو و کردنەوەی بارەگایە بۆ ئەو رێکخراوەی، بەڵام هێشتا بڕیاری تەواوی لە بارەوە نەدراوە.

ئەدهەم بارزانی لە مانگی ٩ ساڵی  ٢٠٢٠دا دەستی لە پارتی کێشایەوە، پێش ٣ مانگ لەمەوبەر لە دەروازەی حاجی ئۆمەران ئاستەنگی بۆ دروستکراو نەگەڕایەوە بۆ کوردستان، لەو کاتەوە لە ئێران ماوەتەوە، بەڵام رۆژی پێنج شەممەی رابردو لە ناکاو لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی دەرکەوتەوە. 



PM:10:57:15/10/2022