هەپەگە چالاکی ٦ مانگی هێزەکانی دژی تورکیا راگەیاند( ڤیدیۆ)


هەپەگە هێرشی  ٦ مانگی رابردووی هێزەکانی لە دژی سوپای تورکیا بڵاوکردەوە کە ٢٢٥٦ چالاکی بۆسەدانیان بۆ سوپای تورکیا داناوەو چەندان زەرەری گیان و مادیان پێگەیاندووە. هەر لەو بوارەدا ڤیدیۆیەک دەست ماڵپەڕی سپی کەوتووە کە دوێنێ ١٦ ی تشرین لە ناوچەی ئامێدی لە نزیک گوندی سگێری گەریلا بە مووشەک هێرشدەکاتە سەر بنکەیەکی سەربازی تورکیا بە لوتکەیەکی زۆر بەرزەوە.
شانەبشانی راگەیاندنەی هەپەگە، سووپای تورکیاش ناوبەنا و هێرشەکانی بۆ سەر بنکەو بارەگاکانی پەکەکە بڵاودەکاتەوە، کە هەردوو ئاماری زیانە گیانی و مادییەکان لەیەک جیاوازن.
 
بۆ بینینی ڤیدیۆکە تێلیگرامی سپی جۆین بکە..

دەقی راگەیاندنی ٦ مانگی هەپەگە..

ئاماری ٦ مانگی شەڕ ئاماری شەڕی شەش مانگە لە نێوان ١٤ی نیسان بۆ ١٤ی تشرینی یەکەم بەم شێوەیەیە: ئەو چالاکییانەی لەلایەن هێزەکانمانەوە ئەنجامدراون؛ - ٢٢٥٦ چالاکیی بۆسەدانان، چوونەسەر، تەقاندنەوە، نیشانەشکێنی، چەکی قورس، شەڕ، چالاکیی گەریلایی هاوهەنگ، هێزی بەرگریی ئاسمانی و ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕی ئەنجامدراون. ئەنجامی چالاکییەکانی هێزەکانمان؛ - ٢٣٤٦ داگیرکەر سزادراون، ١٢ داگیرکەریان کۆنترا (دژە گەریلا) بوون و ١٧ سەربازیشیان پایە بڵند بوون. - ٣١٠ داگیرکەری تریش بریندار بوون. « بۆردمان و هێرشەکان لە سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا» - ٣,٤٩١ جار لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە بۆردومان کراون. - ٤,١٩٧ جار بە هەلیکۆپتەرو هێرشبەرەکان بۆمباران کران. - سەنگەر و مەیدان و گۆڕەپانەکانی شەڕ و تونێلەکانی هێزەکانمان ٢٤٧٦ جار بە بۆمبی قەدەغەکراو لە ئاستی نێونەتەوەیی دا وەک (بۆمبی فسفۆر، بۆمبی تێرمۆباریک (گەرمی)، بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی و چەکی کیمیایی) بۆردومان کراون. ئەو چەک و کەلوپەلە سەربازییانە، کە لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستیان بەسەردا گیراوە؛ - ١٠ چەکی ئێم پی تی-٥٥ - ٤ چەکی ئەی کەی-٤٧ - ٣ چەکی جی-٣ - ٣ چەکی بۆمبهاوێژ - ٢ چەکی ئێم-١٦ - ٢ چەکی ئێچ کەی-٤١٦ - چەکێکی بی کەی سی - چەکێکی موشەکهاوێژی بی-٧ - چەکیێکی ئێم پی تی-٦٦ - ٤ دەمانچە - ٤ فیشەکی بۆمبهاوێژ - ٨٤٨ فیشەکی ئێم-١٦ و بی کەی سی - ١٨ نارنجۆکی دەستی و چەندین بۆمبی دوکەڵ - ٤ هێلەکی هێرشبردن (پۆڵا) - ٤ قەڵغانی پۆڵا - ٢ ڕەخت - ٩ مەغزەن - ٧ دوربینی شەو/ڕۆژ - ٣ دوربینی حەراری (گەرمی) - ٣ ئامێری دیاریکردن و نیشانەکردنی لەیزەر - ٢ ئامێری لێزەری سەر چەک - کامێرایەکی گەرمی (حەراری) - دووربینێکی لەیزەر - ٤ سیستەمی کامێرای چاودێری لە جۆری مۆبیس - ٣ کامێرای بەستنەوەی بە سەر و ناوچاوانەوە - سیستەمێکی ڕادار، کە دەتوانرێت هەڵبگیرێت - ٢٤ کیلۆ تەقەمەنی - ٤ مین - ئامێرێکی تەقاندنەوەی مین - ئامێرێکی دۆزینەوەی مین - ٦ مۆبایل - ٣ ئامێری پەیوەندی و ڕاگەیاندن - پانێڵێکی وزەی خۆر - پسووڵەیەک - ٤ کێرد (ساتور) - ٦ جانتای سەربازی - ٢ خودەی سەربازی - ٢ کاسکێت - ٩ لایت - ٢ ئامێری یو پی ئێس و بگۆڕی وزە - سەرچاوەیەکی وزە - ٢ کۆرتێکس ، تی ئێن تی ، c4 - بەشەکانی سیستەمی کامێرای چاودێریی جۆری مۆبیس ئەو کەل و پەلە سەربازییانە، کە لەلایەن هێزەکانمانەوە تێکشکێنراون؛ - ٧ هەلیکۆپتەری سکۆرسکی - ٣ هەلیکۆپتەری هێرشبەر - ٢ تانک - ١٧ ئۆتۆمبێلی زرێپۆش- سەربازی - ٤ حەفارە - ٥٧ سیستەمی کامێرای چاودێریی جۆری مۆبیس - ٤٩درۆن (فڕۆکەی بێفڕۆکەوان) - ٧ ڕادار - ٥ کامێرای گەرمی (حەراری) - ٢ تەلسکۆپ - ٣ ئامێری تێکەڵکردن و شێواندنی شبکە (جامەر) - ٣ هەستەوەری جووڵا و گەڕۆک - ٢ ئامێری گوێ گرتن - وێنەکێشێک - ١ کۆنتێنەر - ٩١ سەنگەر - ٢٤ چادری سەربازی - کامێرایەک - سیستەمێکی گواستنەوەی گازی کیمیایی - جبەخانەیەکی چەک و تەقەمەنی - ٥ چەکی ئەی ٤ - ٢ چەکی بی کەی سی - ١٢٠ کیلۆ تەقەمەنی - ٧ ئامێری تەقاندنەوە - سەگەرێکی چەکی ئەی-٤ - ٢ بۆسە و تەڵەی چەکی کیمیایی - ٢ ئاسپیراتۆر - بۆمبهاوێژێک ئەو ئۆتۆمبێلە زرێپۆشە سەربازییانە، کە لەلایەن هێزەکانمانەوە گورزیان لێدراوە؛ - ٤٣ هەلیکۆپتەری سکۆرسکی - ٣٢ هەلیکۆپتەری هێرشبەر - ١٨ سەنگەر - ١٢ درۆن ( فڕۆکەی بێفڕۆکەوان) - ٩ حەفارە - ٤ ئۆتۆمبێلی سەربازی زرێپۆش - ٣ چادری سەربازی".



PM:01:40:17/10/2022