كچێكی 14 ساڵ بە دوو گولە دەكوژرێت


پۆلیسی گەرمیان رایدەگەیەنێت، تەرمی كچێكی 14 ساڵ گەیەنراوەتە نەخۆشخانە كە دوو گولە بە جەستەوەیەتی، بەڵام تائێستا نازانرێت هۆكاری رووداوەكە چییە.

عەلی جەمال قەدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە "ئەمرۆ لە قەزای كفری تەرمی كچێكی 14 ساڵ لە ماڵەكەیاندا دۆزراوەتەوە، كە شوێنەواری دوو فیشەك بە جەستیەوە دیارە".

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردوە "تاوەكو ئێستا هۆكاری روداوەكە دیارنیە، بەڵام باوكی كچەكە تۆمەتبار دەكرێت، چونكە لە شوێنی روداوەكە هەڵهاتووە، پەراوی لێكۆڵینەوەی كردووەتەوە و دەستی بە لیكۆڵینەوە كردووە".



PM:03:19:17/10/2022