بۆ پاڵپشتی لە ناڕەزایەتیەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بەرهەمێکی نوێی هونەری لەلایەن چوار هونەرمەندی ناسراوی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوکرایەوە.
هەریەک لە هونەرمەندان ناسر ڕەزازی، شاهین نەجەفی، پێدرام شەهلایی و ئیبراهیم حامیدی ناسراو بە (ئێبی) بۆ پشتیوانی لە خەباتی گەلانی ئێران و وەک نیشانەی یەکڕیزی بەرهەمێکی نوێی هونەریان بە ناوی (وەرە مەیدان) بڵاوکردەوە.
وەرە مەیدان لە ئاواز و دابەشکردنی پێدرام شەهلاییە، تیادا دروشمی ژن ژیان ئازادی بە هەردوو زمانی فارسی و کوردی دەوترێتەوە.