پەیامنێرانی بێ سنور: ئەو رۆژنامەنوسەی هەواڵی کوژرانی ژینای بڵاوکردەوە، دەستگیرکراوە


رێکخراوی پەیامنێرانی بێ سنور رایدەگەیەنێت" لە خۆپیشاندانەکانی ئێران ٤١ رۆژنامەنووس دەستگیرکراون، کە ئەو رۆژنامەنووسەشی تێدایە کە هەواڵی کوژرانی ژینای ئەمینی بڵاوکردۆتەوە".

ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێ سنور لە دواین ڕاپۆرتیدا ڕایگەیاندووە" لە دوو دەیەی ڕابردودا لە ئێران دەستگیرکردن و زیندانیکردنی ڕۆژنامەنوسان بێ وێنە بوە".

پەیامنێرانی بێ سنود ئاماژە بۆ ئەوەش دەکەن لە سەرهەڵدانەکانی ئەم دواییەی ئێران دا ئەوەی دەرکەوتوە ڕۆژنامەنوسان یەکێکە لەو گروپانەی کە زۆرترینیان بە ئامانج گیراون و سەرهەڵدانەکان وەک دەرفەتێک بۆ بێ دەنگ کردنی ڕۆژنامەنووسان بەکار هێنراوە. 

ئەو رێکخراوە ئاشکرای دەکات کە بەپێی ئەو زانیاریانەی پێیان گەیشتووە ٤١ ڕۆژنامەنوس زیندانیکراون.

لە ڕاپۆرتەکەی پەیامنێرانی بێ سنوردا ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە کە نیلۆفەر حەمیدی، یەکەم ژنە ڕۆژنامەنوس کە کوشتنی ژینا ئەمینی ئاشکراکرد دەستگیرکراوە.



PM:06:00:18/10/2022