بەشێک لە خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی رێگەی (سلێمانی - کەرکوک) دادەخەن

ئەمڕۆ خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاکان لە سلێمانی دەستیان بە خۆپیشاندان كردەوە و شەقامی (كەركوك - سلێمانی)یان داخست .

ئەمڕۆ چوارشەممە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاکان لە سلێمانی دەستیپێكردەوە و شەقامی سەرەکی (كەركوك - سلێمانی)یان داخست.

خوێندکارانی ناڕازی لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکاندا داوا دەکەن، لە پەرلەمانی کوردستان یاسایەك دەربكەن بۆ ئەوەی مانگانە لە كاتی خۆیدا دەرماڵەکانیان بۆ خەرجبکرێت، هەروەها داواشیان کرد کە سیتسمی پارالێڵ هەڵبوەشێنرێتەوە. 

یەكێكی دیكە لە داواكارییەكانیان چاككردنی ڕێگای سەرەکی (کەلار - سلێمانی)یە.


PM:01:15:19/10/2022