لە سنوری راپەڕین دزییەكی "سەیر" دەكرێت


پۆلیسی راپەڕین رایدەگەیەنێت، باندێكی گەورەی دزیكردنیان دەستگیركردووە كە  یەكێك لە ئەندامانی باندەكە ماڵی خەزوری داوەت كردووە بۆ ئەوەی بتوانن دزی لێبكەن.  

شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، باندەكە لە سێ كەس پێكهاتوون و دانیشتووی كۆیەن و 25 تاوانی دزیكردنیان ئەنجامداوە، لە كۆیە 12 تاوانی دزی، حاجیاوا شەش دزی، سەرچاوە دوو، رانیە سێ دزی، چوارقورنە یەك دزی، خەلەكان یەك تاوانی دزیكردنیان ئەنجامداوە.  

ناوبراو وتی "باندەكە چەند قاسەیەكیان بڕیوە، لەوانە قاسەی هەززی هاتوچۆی كۆیە، قاسەیەك لە كۆیە 39 مسقاڵ و پارەیەكی زۆری تێدا بووە، هەروەها ژمارەی ئەو ئۆتۆمبێلەی كە دزییەكانی پێكراوە لەلایەن باندەكەوە لێكراونەتەوە و بە رێگەی قاچاخدا رۆیشتوون و دەمامكدار بوون و چەكیشیان پێ بووە".  



PM:01:22:20/10/2022