دژە تیرۆر ٦ کەسی هەڵهاتووی دەستگیرکرد


دژەتیرۆر لە راگەیاندنێکدا ئاشکرای دەکات کە ٦ "تیرۆرستی" داواکرا و هەڵهاتوو لە یاسای دەستگیردووە کە بەنیازبوون بۆ دەرەوەی عێراق هەڵبنێن.  
 
دەقی ڕاگەیەنراوەکە:   
  
بەڕێوبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر، بە پشت بەستن بە زانیارییە هەواڵگرییەکان ژمارەیەک تیرۆرستی داواکرا و هەڵهاتوو لە یاسا دەستگیر دەکات کە بەنیازبوون بۆ دەرەوەی عێراق هەڵبنێن.  
  
بەڕێوبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر، دوای لێکۆڵینەوەی وورد و بەدواداچوون بە پشت بەستن بە زانیارییە هەواڵگرییەکان، تواندرا (شەش) تیرۆرستی داواکراو بەپێی ماددەی (4ی تیرۆر) دەستگیر بکرێت کە بەنیازبوون لەناو خاکی هەرێمی کوردستانەوە بەرەو دەرەوەی عێراق هەڵبێن، ئەمە لە کاتێدا بووە ئەو تیرۆرستانە لە دادگاکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق داواکرابوون بەهۆی ئەنجامدانی چەندین کاری تیرۆرستی و وەک بەشداریکردنی شەڕی تیرۆر و کوشتنی هاوڵاتیانی مەدەنی.  
  
جێی ئاماژەیە، دوابەدوای دەستگیرکردن و کردنەوەی پەراوی لێکۆڵینەوەی وورد هەریەکە لەو شەش داواکراوە بەناوەکانی (م.ص.ص)، (ع.ع.م)، (م.ع.س)، (ن.ش.م)، (هـ.ش.م)، (ع.ع.ح) ڕادەستی دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی فیدراڵی کران بەمەبەستی ڕادەستکردنیان بە یاسا.  



PM:11:48:22/10/2022