وەزارەتی پەروەردەی عێراق رایگەیان" بە لە بەرچاوگرتنی ئەو بارودۆخە سەختەی خوێندکاران پێیدا تێپەڕبوون ساڵی خوێندنی 2021-2022 بە ساڵی نەکەوتن هەژماردەکرێت و سەرجەم خوێندکاران دەچنە قۆناغی دواتر".
وەزارەتی پەروەردەی عێراق رایگەیاند " بەهۆی ئەو بارودۆخە سەختەی خوێندکاران پیایدا تێپەڕبوون، سەرجەم خوێندکارانی ساڵی ٢٠٢١ – ٢٠٢٢ی رابردوو بە دەرچوو هەژمار دەکرێن".
هەروەها هاتووشە" هەموو ئەو خوێندکارانەی لە قوتابخانە و پەیمانگاکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە لە ساڵی خوێندنی رابردوو نمرەی پێویستیان بەدەستنەهێناوە بە دەرچوو هەژمار دەکرێن و دەتوانن بچنە قۆناغی دواتر".
وەزارەتی خوێندنی باڵاش پێشتر بەهۆی هەمان هۆکارەوە سەرجەم خوێنداکارانی زانکۆ و پەیمانگاکانی ساڵی ٢٠٢١ – ٢٠٢٢ی سەر بە وەزارەتەکەی بە دەرچوو هەژمارکرد.