وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی داوای هەڵوەشاندنەوەی یاسایەك دەكات

وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی لە نوسراوێکدا داوا دەكات، یاسای ژمارە (٥)ی ساڵی ٢٠٢٢ی هەمواری جێبەجێكردنی یاسای چاودێری نەوجەوانان هەڵوەشێتەوە.

بەپێى نوسراوێکى وەزارەتى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى کە واژۆى کوێستان محەمەد وەزیرى کاروکاروبارى کۆمەڵایەتى لەسەرە، ئاراستەى سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران و وەزیرى هەرێم بۆ کاروبارى پەرلەمان و نوسینگەى وەزیرى داد کراوە، تێیدا تیشک خراوەتەسەر یاساى ژمارە (٥)ىى ساڵى ٢٠٢٢ى یاساى هەموارى جێبەجێکردنى یاساى چاودێرى نەوجەوانان.

لە نووسراوەكەدا وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی روونی كردووەتەوە، ئەم یاسایە پێچەوانەی مافەكانی منداڵە، بۆیە بە هیچ شێوەیەك لەگەڵ ئەو یاسایە نین، داواش لەو لایەنانە دەكات كە هەوڵی خۆیان بخەنەگەڕ بۆ هەڵوەشاندنەوەی یاساكە.

دەقی نوسراوەکە بەمشێوەیەیە: 


PM:02:30:23/10/2022