هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی بەشە ئاردی هاوڵاتییان دەکرێت

بەڕێوەبەری گشتی دروستكراوی دانەوێڵەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" لە هەفتەی داهاتووەوە دەست بە دابەشکردنی ئارد بەسەر هاوڵاتیاندا دەکرێت".  

لە ڕاگەیەنراوێکدا کاسترۆ مەعروف، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند" سەبارەت بەدواکەوتنی دابەشکردنی بەشەئاردی هاوڵاتییان بەڕێوەبەری دروستکراوی دانەوێڵەی سلێمانی پێی ڕاگەیاندم کە دواکەوتنی دابەشکردنی ئارد بەهۆی پێنەدانی گەنمەوە بووە".    

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەئێستادا دوای هەوڵێکی زۆری بەڕێوەبەری ناوبراو وەزارەتی بازرگانی ڕەزامەندی نیشاندا لە هەفتەی داهاتووەوە دەست دەکەنەوە بە دابەشکردنەوەی بەشە ئارد بەسەر هاوڵاتیان.


PM:04:39:23/10/2022