سەركردایەتی پارتی كۆدەبێتەوە


بڕیارە سبەینێ سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان دوایین كۆبوونەوەی ئەم خولەی ساز بكات.

بەپێی زانیارییەكانی (سپی) سبەینێ دووشەممە لە هاوینەهەواری پیرمام، ئەنجومەنی سەركردایەتی ئەم خولەی پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەرۆكایەتی مەسعود بارزانی، سەرۆكی ئەو حیزبە، دوایین كۆبوونەوەی خۆیان دەكەن، لەبەرئەوەی بڕیارە هەفتەی داهاتوو پارتی چواردەیەمین كۆنگرەی خۆی لە شاری دهۆك ببەستێت.

پارتی دیموكراتی كوردستان ماوەی 12 ساڵە كۆنگرەی نەبەستووە و بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پارتیش، دەبێت چوار ساڵ جارێك كۆنگرە ببەستن.



PM:07:22:23/10/2022