چوار ملیۆن مەتر دووجا زەوی بە ٧٢ وەبەرهێنەر دراوە


لە سنوری پارێزگای سلێمانی لە چوار ساڵدا زیاتر لە چوار ملیۆن مەتر دووجا زەوی دراوە بە ٧٢ وەبەرهێنەر.   

ڕەمەزان نامیق، سەرۆكی لیژنەی پلان و پڕۆژەكانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە، ئەو زەوییانەی لەماوەی چوار ساڵی ڕابردوو دابینكراوە بۆ پڕۆژەكانی وەبەرهێنان لەسنوری پارێزگای سلێمانی ڕوبەرەكەی زیاتر لە هەزار و 720 دۆنمە.

ناوبراو بەم شێوەیە وردەكارییەكەی خستۆتەڕوو (ساڵی ( ۲۰۱۹ ) نزیكەی  ۱٦ پڕۆژەی وەبەرهێنان مۆڵەتیان پێدراوە  بە ڕوبەری نزیكەی ٥۷٥ دۆنم زەوی، ساڵی ( ۲۰۲۰ ) نزیكەی  ۱۸  پڕۆژەی وەبەرهێنان مۆڵەتیان پێدراوە بە ڕوبەری نزیكەی  ۲۰۰ دۆنم زەوی، ساڵی (۲۰۲۱) نزیكەی  ۱٤ پڕۆژەی وەبەرهێنان مۆڵەتیان پێدراوە بە ڕوبەری نزیكەی ٥٦۰ دۆنم زەوی، ئەمساڵیش تائێستا نزیكەی ۲٤ پڕۆژەی وەبەرهێنان مۆڵەتیان پێدراوە بە ڕوبەری نزیكەی ۳۸٥ دۆنم زەوی).  

رەمەزان نامیق روونیكردۆتەوە، ئەم زەوییانە بۆ نزیكەی ( ۷۲ ) پڕۆژەی وەبەرهێنان دابینكراوە، واتە تەنها ( ۷۲ ) وەبەرهێنەر سودیان لەو زەوییانە وەرگرتووە و پێیان دراوە كە بەمەتر دەكاتە چوار ملیۆن و ٢٥٠ مەتر دوجا.   



PM:02:33:24/10/2022