كوڕێك ئوتومبیلی باوكی سوتاند


پۆلیسی گەرمیان رایدەگەیەنێت، كوڕێكیان دەستگیركردووە كە ئۆتۆمبێلەكەی باوكی سوتاندووە.  

پۆلیسی گەرمیان لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە "درەنگانی شەوی پێنجشەممە لەگەڕەكی هەواری نوێ لەقەزای كفری ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیەك لەجۆری كیا ڕیو لەپێش دەرگای ماڵی خۆیان سوتێنرا".  

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە "شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە لەبنكەی پۆلیس قەزای كفری و سكاڵای تۆماركردووە، دوای لێكۆڵینەوەو بەدواداچوون پۆلیس كوڕی شۆفێرەكەی دەستگیركرد و دوای لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا دانی بەوەدا نا كە ناكۆكی لەگەڵ باوكیدا هەبوەو درەنگانێكی شەو ئۆتۆمبێلەكەی باوكی سوتاندووە".  

 هەروەها دەڵێت "كوڕەكە بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 477 تۆمەتبار بەندكراوە و بەهۆی ئەوەی كێشەكە خێزانیە دۆسیەكەیان ڕەوانەی توندوتیژی خێزانی كراوە".



PM:03:12:24/10/2022