بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی بابل رایدەگەیەنێت، دوو تۆمەتباریان دەستگیركردووە كە دوای كوشتنی كەسێك تەرمەكەیان كردووەتە نێو ئۆتۆمبێلەكەی و سوتاندوویانە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی بابل لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند "مەفرەزەكانمان توانیان ئەو تۆمەتبارانە دەستگیر بكەن كە كوشتنێكی ترسناكیان ئەنجامداوە و پیاوێكیان كوشتووە و دوای ئەوەی تەرمەكەیان كردووەتە نێو ئۆتۆمبێلەكەی، ئۆتۆمبێلەكەیان سووتاندووە، ئەوەش بۆ شاردنەوەی تاوانەكەیان."
راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە، "ئەوەش دوای ئاگاداربوون لە سووتانی ئۆتۆمبێلێك و دۆزینەوەی تەرمێك لەناویدا ئەنجامدرا، بەڵام دوای لێكۆڵینەوەی بەردەوام ئەوە ئاشكرابوو كە ڕووداوەكە كوشتنە و تاوانباران لە ماوەی 72 كاتژمێردا دەستنیشانكران و دەستگیركران."