تۆمەتبارێكی دزییە گەورەكەی عێراق لە هەولێر دەستگیركرا


دادوەر زیا جەعفەر، ئازادكردنی سێ تۆمەتباری لە دۆسیەی دزینی دوو ملیار دۆلار و نیوی داهاتی باجی لە بانكی ڕافیدەین بە كەفالەت راگەیاند.  

زیا جەعفەر، دادوەری لێكۆینەوەی دادگای كەرخ بە رۆژنامەی فەرمی عێراقی راگەیاندووە، پرسی ئازادكردنی تۆمەتبار بە كەفالەت دەسەڵاتی دادوەری لێكۆڵینەوەكانە و لەژێر چاودێری دادگای باڵادایە.  

ناوبراو ئاماژەی بەوەشداوە، "سێ لەو پێنج تۆمەتبارەی دەستەی باج بە كەفالەت ئازادكراون، هاوكات بەڕێوەبەری گشتی دەستەی باج كە خۆی هاتۆتە دادگا راگیراوە، لەگەڵ یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی، تۆمەتبارێكی دیكەش لە هەرێمی كوردستان دەستگیركراوە".  

 جەعفەری وتویەتی "هەروەها تۆمەتبار (نور زوهێر) دەستگیركراوە، فەرمانی بانگهێشتكردن بۆ سەرۆكی پێشووی لیژنەی دارایی، هەیسەم ئەلجبوری دەركراوە و دادگای لێكۆڵینەوەی كەرخ ڕێوشوێنی یاسایی لە دژی هەیسەم جبوری گرتەبەر، ئەویش ئەمڕۆ بە پشت بەستن بە بانگهێشتنامەكە هاتە بەردەم دادگا بۆ ئەوەی بە شێوەیەكی بنەڕەتی لەبەردەم دادگادا لێپرسینەوەی لەگەڵدا بكرێت".  


  



PM:06:11:25/10/2022