ئاگادارییەكی گرنگ بۆ قەرزارانی كارەبا بڵاوكرایەوە


بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سێمانی رایدەگەیەنێت، هەر هاوبەشێك بڕی پێنج ملیۆن دینار قەرزارە لە  ماوەی 10 رۆژدا پاكتاوی بكات، بەپێچەوانەوە كارەباکەیان دەبڕدرێت.

بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی لە راگەیەنراوێكدا هاوبەشانی كارەبای شوێنە بازرگانی و پیشەسازییەكان ئاگادار دەكاتەوە كە قەرزاری پارەی كارەبان بە بڕی پێنج ملیۆن دینار و زیاتر، لە ماوەی (١٠) ڕۆژدا سەردانی بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی بكەن بەمەبەستی پاكتاوكردنی قەرزی كارەباكانیان، بەپێچەوانەوە لەدوای ئەو ماوەیە كارەباكانیان دەبڕدرێت.

لە چەند رۆژی رابردووشدا كارەبای هەولێر بەهەمان شێوە ئەو قەرزارانەی بڕێكی زۆر قەرزارن، كارەباكانیان بڕدرا.



PM:01:23:28/10/2022