پەرلەمانتارێکی پێشووی هەدەپە ئازاد کرا

ئایسەل توغلوک پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە کە لە ساڵی ٢٠١٦ـەوە زیندانییکرابوو، بە بڕیاری دادگا ئازاد کرا.

ئێوارەی دوێنێ ئایسەل توغلوک، پەرلەمانتاری پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) دوای شەش ساڵ لە زیندانییکردن، بە بڕیاری دادگا لە بە ندیخانەی سزا قورسەکانی پارێزگای کۆجائێلی لە تورکیا ئازاد کرا. 

پێشتر وەزیری دادی تورکیا رایگەیاند" هەڵسەنگاندن بۆ تەندروستی ئایسەل توغڵوک دەکرێت، کە تووشی نەخۆشی زەھایمەر (بیرچوونەوە) بووە". 


PM:02:22:28/10/2022