هۆڵەندا ئەركێكی ئەمنی لە هەولێر درێژ دەكەنەوە


هێزەكانی هۆڵەندا ئەركی پاراستنی ئاسایشی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر تا مانگی ئایاری ساڵی داهاتوو درێژ دەكەنەوە.

ڕۆژنامەی (نێزەرلاند تایمز)ی هۆڵەندی بڵاویكردەوە، ساڵی 2024 هێزەكانی هۆڵەندا ئەركێكی تر لەناو هاوپەیمانی ناتۆ لە ئەستۆ دەگرن، ئەوەش بەپێی نامەیەك كە وۆپكە هۆێكسترا، وەزیری دەرەوە و كاجسا ئۆلۆنگرنی وەزیری بەرگریی هۆڵەندا پەرلەمانی وڵاتەكەیاند (توید كامێریان) ئاگادار كردەوە.  
 
هەر بەپێی هەواڵەكە، لە ئێستادا نزیكەی 120 كارمەندی سەربازی لە ئاسایشی فڕۆكەخانەی هەولێردا هەن و ئەركی پاراستنی فڕۆكەخانەكەیان لە ئەستۆیە، ئەوان بەشێكن لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، كارمەندانی سەربازیی هۆڵەندا لانیكەم تا كۆتایی ساڵی داهاتوو لە عێراق بۆ ئەم ئەركە چالاك دەمێننەوە.  

بەپێی نامەكەی ئەو دوو وەزیرە بۆ پەرلەمانی وڵاتەكەیان، هێشتا گرنگییەكی ستراتیژییە هۆڵەندا بەشداری بكات لە بنیادنانی عێراقێكی سەلامەتتر و سەقامگیرتر، ئەوان دەڵێن، "عێراق لەناو دڵی ناوچەیەكی زۆر ناسەقامگیردایە و لە لێواری ئەوروپاشدایە، وڵات ڕووبەڕووی چەندین گرفت بووەتەوە، لەوانە نائەمنی و گەندەڵی و نەبوونی ئاسۆی ئابووری."  



PM:05:34:31/10/2022