فەرمانی دەستگیركردن بۆ شاسوار عەبدولواحید دەرچوو


دادگای لێكۆڵینەوەی كۆیە فەرمانی دەستگیركردنی بۆ شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەركرد.

بەپێی نووسراوێكی دادگای لێكۆڵینەوەی كۆیە كە بەرواری دوێنێی لەسەرە فەرمانی دەستگیركردنی بۆ شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەركردوە و داواشی لە هەمو هێزەكانی پۆلیس كرد فەرمانەكە جێبەجێ بكەن، بەگوێرەی ماددەی 240 لەیاسای سزادانی عێراقیش پشكنین بۆ ماڵەكەی دەكرێت.

تائێستا نازانرێت هۆكاری ئەم فەرمانی دەستگیركردنە چییە، بەڵام لەماوەی رابردوودا نەوەی نوێ هەولیدا شەقامی مام جەلال لە شاری كۆبە نۆژەن بكاتەوە، بەڵام رێگری لێكرا.



PM:06:58:02/11/2022