خوێندنی باڵا ئاگاداریەکی گرنگ بڵاودەکاتەوە


وەزارەتی خوێندنی باڵا لە ئاگاداریەکدا ئاشکرای دەکات ١٣٠٠ خوێندکاریی تر ناویان لە زانکۆ و پەیمانگاکان دەرچووەو وەردەگیرێن.

ئاگادارییەکی گرنگ بۆ دەرچوانی دوانزەی ئامادەیی ..

  «نزیکەی ١٣٠٠ دەرچوی دیکەی دوانزەی ئامادەیی ناویان لە زانکۆ و پەیمانگەکان گەڕایەوە»  
  
ژمارەیەک لە دەرچوانی پۆلی دوانزەی ئامادەی کە پێشتر لە ئەنجامەکانیان نوسرابو (وردبینی دەکرێت)، لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ناویان گەڕایەوەو لە ئێستادا دەتوانن شوێنی وەرگرتنیان لە زانکۆ و پەیمانگەکان بەپێی کۆنمرەکانیان وەربگرنەوە.  
  
د. خەتاب ئەحمەد مستەفا بەڕێوەبەری گشتی خوێندن و پلاندانان و بەدواداچون لە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: ئەو دەرچوانەی پۆلی دوانزەی ئامادەیی کە پێشتر لە ئەنجامەکانیان نوسرابو وردبینی دەکرێت، لە ئێستادا بەپێی کۆنمرەکانیان ناویان لە زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان گەڕاوەتەوە و دەتوانن لە وێبسایتی regayzanko.com لە شوێنی وەرگرتنیان دڵنیا ببنەوە کە ژمارەیان نزیکەی (١٣٠٠) وەرگیراوە.  
  
هەروەک وتیشی: داوا لەو دەرچوانە دەکەین لە هەفتەی داهاتودا پەیوەندی بکەن بەو کۆلێژو بەشانەی کە ناویان لێی گەڕاوەتەوە، بۆ ئەوەی مامەڵەی خۆتۆمارکردن ئەنجام بدەن.  
  
بەڕێوەبەری گشتی خوێندن و پلاندانان و بەدواداچون وتیشی: لە ئایندەیەکی نزیکدا ناوی ئەو دەرچوانەش ڕادەگەیەنرێت کە لە ڕێگەی فۆڕمی ڕاستەوخۆ داواکارییان پێشکەش کردبو بۆ وەرگرتنیان لەو کۆلێژ و بەشانەی کورسی بەتاڵیان ماوەتەوە، زیاتر وتیشی: تایبەت بە دەرچوانی خوێندنگە کوردییەکانی ناوچە دابڕاوەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان بەهەمان شێوە ناویان لە زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی خوێندکاران و قوتابیانی هەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوە.  



PM:11:10:03/11/2022