یاساناسێک پێشێلکاریەکانی کۆنگرەی ١٤ پارتی ئاشکرا دەکات


یاساناس، لەتیف مستەفا چەند پێشێلکاریەکی نێو کۆنگرەی ١٤ پارتی ئاشکرا دەکات و دەڵێت" حیزبی کوردی رێز لە پەیڕەوی ناوخۆی خۆی ناگرێت و پێشێلیدەکات".

پسپۆری بواری یاسا، لەتیف مستەفا لە نووسینێکدا دەڵێت " پەیڕەوی ناوخۆی حیزب یاسای حیزبەو بەگوێرەی یاسای پارتە سیاسیەکانی ھەرێم و فیدرالیش حیزب لە ھەموو ھەلسوکەوتو کارو بریارەکانی دەبێ پابەند بێ پێوەی ئەگەرنا کارەکەی نایاساییەو دەشێ زەرەرمەند لە فەرمانگەی پارتە سیاسیەکان تانەی لێبدات، بەلام ھیچکام لەحیزبەکان پابەندی پەیرەوی ناوخۆی خۆیان نابن ھەروەک چۆن پابەندی یاسا گشتیەکانی وڵات نابن بە عەقلیەتی خێلەکی و خاترو خۆتری و دوور لەیاسا حوکمرانی دەکەن لێرەدا ئاماژە بە دووسێ سەرپێچی دواکۆنگرەی حیزبی حوکمڕانی کوردستان دەدەین".

هەروەها لەو نووسینەدا دەشڵێت" ھەلبژاردنی دوو جێگر بۆسەرۆک سەرپێچی مادەی ١٩ ەو ٢٢ /دوەمە کە باسی تەنھا یەک جێگر دەکات".

دەقی نووسینەکە

 پێشێلکاریە یاساییەکانی پارتی بۆ خودی پەیڕەوی ناوخۆی خۆی
پەیڕەوی ناوخۆی حیزب یاسای حیزبەو بەگوێرەی یاسای پارتە سیاسیەکانی ھەرێم و فیدرالیش حیزب لە ھەموو ھەلسوکەوتو کارو بریارەکانی دەبێ پابەند بێ پێوەی ئەگەرنا کارەکەی نایاساییەو دەشێ زەرەرمەند لە فەرمانگەی پارتە سیاسیەکان تانەی لێبدات
بەلام ھیچکام لەحیزبەکان پابەندی پەیرەوی ناوخۆی خۆیان نابن ھەروەک چۆن پابەندی یاسا گشتیەکانی وڵات نابن بە عەقلیەتی خێلەکی و خاترو خۆتری و دوور لەیاسا حوکمرانی دەکەن
لێرەدا ئاماژە بە دووسێ سەرپێچی دواکۆنگرەی حیزبی حوکمڕانی کوردستان دەدەین
١- ھەر خودی کۆنگرەکە تەجاوزەو سەرپێچی مادەی ٢٢/ برگەی سێیەمی پەیرەوەکەیانە کە ماوەی نێوان دوو کۆنگرەی بە چوار ساڵ دیاری کردوە
٢- ھەلبژاردنی ١٣ ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی بە پێشنیازی سەرۆکی حیزب و دەنگدانی ئاشکرای کۆنگرە سەرپێچی مادەی ١٧ برگەی دوەمە کە واجبی کردوە ھەر ٥١ ئەندامەکە بە ٩ ئەندامە یەگەکەشەوە بەدەنگدانی نھێنی ھەڵببژێرێن
٣- ھەلبژاردنی دوو جێگر بۆسەرۆک سەرپێچی مادەی ١٩ ەو ٢٢ /دوەمە کە باسی تەنھا یەک جێگر دەکات
٤- ھەر رێگا دان بە خۆکاندید کردنی بەوانەی کە ئەمبەراو ئەوبەر دەکەن و تازە بونەوە بەپارتی « ئەگەر دەریش نەچن » سەرپێچی مادەی ١٧/ سێیەمە کە مەرجی ١٠ ساڵی داناوە كە دەبێ تێببەرێ بەسەر ئەندام بونی ئەندامێک بۆ ئەوەی بتوانێ خۆی بۆ ئەندامی سرکردایەتی حیزب بپاڵێوێ
سەرپێچی تریش ھەن من تەنیا ئاماژە بۆ ئەوانە دەکەم. 
لەوانەیە ھەبێ بڵێ کۆنگرەی حیزب باڵاترین دەسەڵاتەو توانای گۆرینی پەیرەوی ناوخۆی ھەیە، ئەوە راستە
بەلام دەبێ کۆنگرەو کارەکانی تریش بەگوێرەی پەیرەوی بەرکار ئەنجام بدرێن، بەنیسبەت کۆنگرەشەوە ئەگەر بریاریدا پەیڕەو یان چەند مادەیەکی پەیرەو بگۆرێ دەبێ لە دوای کۆنگرە و کۆنگرەی داھاتو کار بەو ھەموارانە بکرێ ، دەنا ھیچ گرنگیەک و جەدوایەک بۆ پەیرەو نامێنێتەوە



PM:09:44:04/11/2022