بەشێک لە كارمەندانی تەندروستی لە بەردەم ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم گردبوونەوە

بەشێک لە فەرمانبەرانی گرێبەست لە وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئەمڕۆ سێشەممە لە بەردەم بینای ئەنجوومەنی وەزیران کە دەکەوێتە شاری هەولێری پایتەخت گردبوونەوە.

بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ بەشێک لە كارمەندانی تەندروستی كە لە سەردەمی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنادا لە نەخۆشخانە و بنكە تەندروستییەكان کاریان دەکرد، لە بەردەم تەلاری ئەنجوومەنی وەزیران لە هەولێر گردبوونەوە.

خۆپیشاندەران داواكارن شایستەكانیان بۆ دەستەبەربكرێن و دابمەزرێندرێن و دەڵێن" لە کاتی سەرهەڵدانی پەتاکەدا قوربانییان بە ژیانی خۆیان و خێزانەکانیان داوە و دەوامیانکردووە، بەڵام ئەمڕۆ گرێبەستەکانیان هەڵوەشاوەتەوە". 


PM:01:11:08/11/2022