زانیاری نوێ سەبارەت بە دەرماڵەی خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگەكان

وەزیرانی دارایی و خوێندنی باڵا كۆبوونەوە و پرسی پاڵپشتی دارایی بۆ خوێندكارانیان تاووتوێ كرد، وەزارەتی دارایی دەڵێت، بڕیاری پێویستیان لەوبارەیەوە داوە.   

ئەمڕۆ  ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابووری لە دیوانی وەزارەت پێشوازی كرد لە د. ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی كردووە و بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتی دارایی، لە كۆبوونەوەكەدا، وەزیری دارایی و ئابووری ڕۆڵی وەزارەتی خوێندنی باڵای لە ناو دامودەزگاكانی حكومەت بەرز نرخاند لە پێگەیاندنی دەرچووانی زانكۆو پەیمانگاكان لە بازاڕی كار.  

 هەروەه ئاماژە بەوەشكراوە، "هەردوولا تاووتوێی چۆنیەتی چارەسەركردنی ئاستەنگەكانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو گرفتەكانی خوێندكارانیان كرد و بڕیاری پێویستیان لەسەر چۆنیەتی جێبەجێكردنی كێشەكان و پاڵپشتی دارایی خوێندكاران دا."   

  



PM:02:32:08/11/2022