لە دابەشکردنی کارەکانی کابینەکەی سودانی بڕیار درا ئەنجومەنی وەزاری بۆ کاروباری ئابوری لەلایەن فوئاد حسێنەوە سەرۆکایەتی دەکرێت، لەگەڵ پۆستەکەی تری وەزیری دەرەوە.
لە راگەیەندراوێکی ئەنجومەنی وەزیراندا کە ئەمڕۆ ٨ ی تشرینی دووەم بڵاوکرایەوە، لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران بڕیار دراوە چوار ئەنجومەن پێکبهێنرێت: ئەنجومەنی ئابوری، ئەنجومەنی وەزاری بۆ کاروباری وزە، ئەنجومەنی وەزاری بۆ خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان، ئەنجومەنی وەزاری بۆ گەشەپێدانی مرۆیی.
وەک لە راگەیاندنەکەدا هاتووە:
پێکهاتەی ئەنجومەنی ئابوری:
1- سەرۆک: وەزیری دەرەوە
٢- وەزیری پلاندانان: ئەندام
٣-زیری دارایی: ئەندام
٤-وەزیری بازرگانی: ئەندام
٥-وەزیری کشتوکاڵ: ئەندام
٦-وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی: ئەندام
٧-وەزیری پیشەسازی: ئەندام
٨-ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران: ئەندام
٩- پارێزگاری بانکی ناوەندی: ئەندام
١٠- سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان: ئەندام
راوێژکاری ئابوری ئەنجومەنی وەزیران: ئەندام