بەپێی نوسراوێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، کاتژمێر (١١:٠٠)ی پێشنیوەڕۆی سبەینێ پەرلەمانی عێراق دانیشتنی ژمارەی (١٠)ی خولی یاسادانانی دووەم بۆ ساڵی یەکەمی یاسادانان ئەنجام دەدات.
بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکە، هەریەک لە وەزیرانی کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق بەشداری لە کۆبوونەوەکەدا دەکەن، بۆ گفتوگۆكردن دەربارەی پلانهكانی ههردوو وهزارهت و چارهسهركردنی قەیرانی كهمی ئاو.
هەروەها کۆبوونەوەکە چەند تەوەرێکی دیکە لە خۆدەگرێت، لەوانەش، سوێندخواردنی ژمارەیەک پەرلەمانتاری نوێ، خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاسای ڕێگاوبان، خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاسای دەستەی چاودێریکردنی ئەتۆمی و بایۆلۆژی و پرۆژە یاسای خزمەتگوزاری فەرمانگە حکومییەکان.