هاوڵاتیانی هەرێم دەتوانن قەرز لە بانکەکانی عێراق بکەن


پەرلەمانتارێکی کورد لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرای دەکات، هاوڵاتیانی هەرێم دەتوانن چەند جۆرێک سلفە لە بانکی مەرکەزی عێراق وەربگرن و ئێستا لە کوردستان بەردەستە.

رێبوار عەبدولرەحمان پەرلەمانتاری نەوەی نوێ بە " سپی " راگەیاند"  دوای بەدواداچوون و سەردانمان بۆ بانکی مەرکەزی عێراق، بانکەکە پێی راگەیاندین کە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان هاوتای هەموو هاوڵاتیانی عێراق دەتوانن سوودمەند بن لە دەستپێشخەریەکەی ئەوان و چەندین جۆر سلفە و قەرز وەربگرن".

ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت " لە نوێترین ئەو سلفانەش، پێدانی سلفەیەکە بە نەخۆشانی شێرپەنجە و نەخۆشییە درێژخایەن و سەختەکان کە بڕەکەی ١٥ ملیۆن دینارە.

تایبەتمەندی سلفەی نەخۆشی ئەوەیە کە رێژەی سوودەکەی نابێت زیاتر بێت لە بڕی ٢.٩٪ و لەماوەی پێنج ساڵیشدا دەدرێتەوە".
رێبوار عەبدولرەحمان لە درێژەی لێدوانەکەیدا وتی " هەر بەپێی دەستپێشخەریەکەی بانکی مەرکەزی عێراقی، هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەتوانن سوودمەند بن لە وەرگرتنی قەرز بۆ کڕینی یەکەی نیشتەجێبوون و هەروەها قەرزی کشتوکاڵی و قەرز بۆ پرۆژەی بچووک و گەورە."

پەرلەمانتارەکە هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە کە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەتوانن سەردانی لقی ئەو بانکانە بکەن کە لەشارەکانیاندا هەن و داوای ئەو سلفەو قەرزانە بکەن کە بانکی مەرکەزی لە دەستپێشخەریەکەیدا دابینی دەکات.

ئەوەش دەخاتەڕوو کە دیارترین لقی ئەو بانکانەی کە سلفە و قەرزەکان دەدەن و لە پارێزگاکانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە) لقیان هەیە بریتین لە بانکەکانی:

المصرف الإسلامی العراقی 
مصرف التعاون الإسلامی لڵاستثمار 
مصرف RT الاقلیم التجاری 
المصرف الاهلی العراقی 
مصرف كردستان الدولی
مصرف الشمال
مصرف المنصور
مصرف الموصل للتنمیە
مصرف بغداد 
مصرف جیهان
المصرف المتحد للاستثمار
مصرف الاشور الدولی
مصرف اربیل
مصرف الشرق الاوسط 
مصرف ایلاف الاسلامی
مصرف الاستپمار العراقی
مصرف التنمیە الدولیە
المصرف العراقی للتجارە
البنك الاهلی العراقی
مصرف بیروت
مصرف الثقە الدولی الاسلامی
بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر دەربارەی دەستپێشخەریەکەی بانکی مەرکەزی عێراق دەتوانن سەردانی وێنسایتی بانکەکە بکەن



PM:07:00:09/11/2022