بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی عێراق ڕایدەگەیەنێت" سێ تەرم لە باڵەخانە سوتاوەکەی وەزیریە لە سەنتەری بەغدای پایتەخت دەرهێنراونەتەوە".
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" گه‌ڕان و به‌دواداچوونی تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی بۆ باڵه‌خانه سوتاوه‌كه‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو به‌رده‌وامی هه‌یه".
ئاماژەی بەوەشکردووە، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا تیمەکانی فریاگوزاری ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ته‌رمی سێ كه‌سیان لەناو بیناکەدا دۆزیەوە و ئه‌گه‌ری هه‌یه ته‌رمی دیكه‌ش له‌ژێر باڵه‌خانه‌كه‌دا هه‌بێت.
ئاگرەکە نزیک کاتژمێر (١٢:٠٠)ی نیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو له باڵه‌خانه‌یه‌كی ناوچه‌ی وه‌زیریه‌ی ناوه‌ڕاستی به‌غداد ڕوویدا، به‌رگری شارستانیش له ڕێگه‌ی (٥٠) تیمی ئاگرکوژێنەوە و له ماوه‌ی (١٠) كاتژمێردا توانیان ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ بكه‌ن.