شەپۆلێكی بەھێزی بارانبارین بەڕێوەیە


شارەزایەكی كەشناسی رایدەگەیەنێت، لە ناوەڕاستی ئەم مانگەوە شەپۆێكی بەهێزی بارانبارین سعودیە و عێراق دەگرێتەوە.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی رایگەیاندووە، لە كاتە جیاوازەكانی ئەمڕۆ  بەدواوە بۆ ماوەی چەند رۆژێك تا ١٥ی مانگ حاڵەتێكی بەھێزی ناسەقامگیری كەشوھەوا ڕوو لە ناوچە جیاجیاكانی باكوری سعودیە و باشور و باشوری رۆژھەڵاتی عێراق دەكات كە خۆی لەچالاكبوونی ھەورە بروسكەی بەھێز و بارینی بەخوڕی تەرزە و باراندا ئەبینێتەوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، هاوكات لەگەڵ ڕوودانی لافاو لەھەندێ ناوچەدا ، لەماوەی پێشتردا پێشبینی دەكرا ئاراستەی ئەم شەپۆلە بەرەو ناوچەكانی ھەرێمی كوردستانەوە جوڵە، بكات بەڵام لەگەڵ گۆڕانكاریەكاندا بە ئاراستەی باكوری سعودیە و باشوری عێراق جێگیربوو.

ئاراس جەبار وتویەتی سەبارەت بە بارانبارین لەناوچەكانی خۆمان ئەگەر ھەیە لە ١٦ی مانگەوە شەپۆلێكی بارانبارین دەستپێبكاتەوە بەڵام جێگیر نیە تا ئێستا كە بمێنێت یان بەھەمان شێوەی ئەم شەپۆلە ئاراستەكەی دەگۆرێت.



AM:10:40:11/11/2022