رۆژنامەنووسێک گەندەڵیەکی ٢١٨ ملیۆن دۆلاری ئاشکرا دەکات


رۆژنامەنووسی ناسراوی عێراقی، ئەحمەد بن تەڵاڵ رایگەیاند" سکرتێری تایبەتی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق لە ماوەی دە رۆژی رابردوودا ٢١٨ ملیۆن دۆلاری بردووەتە دەرەوەی عێراق و لە ئێستاشدا لە هەوڵی بردنی ٣٣ ملیۆن دۆلاری دیکەدایە".

وەک میدیا عێراقییەکان لە زاری بن تەلالەوە بڵاویان کردەوە" ٣٣ملیۆن دۆلارەکە لەرێگەی ماڵێکەوە لە ناوچەی مەنسوری بەغدا " کە خاوەندارێتیەکەی ئەگەڕێتەوە بۆ وڵاتێکی گەورەی ئاسیا" گوازراوەتەوە بۆ ماڵی یەکێک لە کەسە نزیکەکانی سکرتێری تایبەتی مستەفا کازمی تا ئەوکاتەی کاتی گونجاو بەردەست دەبێ بۆ گواستنەوەی.

 بە وتەی ئەحمەد بن تەڵاڵ، "سکرتێرە تایبەتەکەی سەرۆک وەزیرانی پێشوو لە عەمان و بە دیاریکراویش لە ئۆتێلی ڤێرمۆنت لە رۆژی هەینی رابردوو چاوی بە زیا‌و موسەوی (یەکێک لە تۆمەتبارانی سەرەکی دزیی سەدە) کەوتووە، ئەوەش پێش گەشتی زیا‌و موسەوی بە شاری ئەبوزەبی لە ئیمارات.

ئەحمەد بن تەلال لە سەرەتای دەستبەکاربوونی مستەفا کازمی بە سەرۆک وەزیران، وتەبێژی سەرۆکی حکومەت بوو، بەلآم پاش ماوەیەکی کەم دەستی لەکاركێشایەوە.




PM:09:42:11/11/2022