شەوی رابردوو و تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ بارانی بەخوڕ لە بەغدادی پایتەختی عێراق باری و لافاو دروست بوو، کە بەهۆیەوە ئاستەنگی هاتووچۆ بۆ هاوڵاتییان دروستبووە.
بەپێی ئەو وێنە و ڤیدیۆیانەی کە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، لە شەوی ڕابردووەوە تا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە شاری بەغداد بارانێكی بەلێزمە باری، کە بەهۆی زۆری ڕێژەی بارانبارینە لە هەندێك لە شەقامەكان لافاو دروست بووە و کێشەی بۆ هاتووچۆ دروستکردووە.
پێشتر سادق عەتیە كەشناسی دیاری عێراق لە پۆستێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك ڕای گەیاندبوو، بەغدا و دیالە لە ژێر مەودای ڕەشەبای تونددا بوون و تا ئێستەش بەردەوامە، ئەو شەپۆلە بەهەمانشێوە بەرەو باكوری ڕۆژهەڵاتی وڵات دەڕوات.