بافڵ تاڵەبانی هەڵوێستی خۆی لەسەر خۆپیشاندانی بەیانی خوێندکاران راگەیاند



بافڵ تاڵەبانی پەیامێکی ئاراستەی خوێندکارزانی زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێم کرد پشتگیری خۆی و یەکێتی بۆ دووپاتکردنەوە، بەڵام دەڵێت" هیوادارم چالاكییەكانتان توندوتیژی لێنەكەوێتەوە و كاریگەری نەرێنی لەسەر ژیانی هاوڵاتییان نەبێت".  
  
لە پەیامێکدا بۆ خوێندکارزانی زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێم، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان ئەمشەو شەممە دەڵێت "خوێندكارە خۆشەویستەكانی سەرجەم زانكۆ و پەیمانگەكانی كوردستان، ‏‎بەبۆنەی دەستپێكی ساڵی نوێی خوێندنەوە پیرۆزباییتان لێدەكەم و هیوای سەركەوتن و داهاتوویەكی پرشنگدارتان بۆ دەخوازم، ‏‎لە ساڵی رابردوودا بەدیداری یەكتر شادبووین و بەڵێنی بەدواداچوون و چارەسەركردنی كێشەكانم پێدان، بەخۆشحاڵییەوە زۆرینەی كێشەكانمان چارەسەركرد."   
  
هەروەها دەشڵێت "‏‎ئێستاش بە بڕوای تەواوم بە رۆڵ و پێگەی ئێوە لە ئێستا و داهاتووی وڵاتەكەماندا، بەڵێنتان بۆ دووپات دەكەمەوە كە بۆ ئەمساڵی خوێندنیشتان، بەندە و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پاڵشپت و پشتیوانتان دەبین."   
  
باس لەوەش دەکات، " ‏‎ئێوە ئەو نەوە فێرخواز و داهێنەرەن كە وڵاتەكەمان پێویستی بە توانا و لێهاتووییەكانی ئێوەیە و ئومێدی گەورەمان لەسەر داهاتووی ئێوە هەڵچنیووە، هەر بۆیە بەدیهێنانی ماف، بەدەستهێنانی شایستە داراییەكان و پێداویستییەكانی دیكەی خوێندنتان بە ئەركی خۆمان دەزانین و هاوشێوەی رابردوو لە هەوڵەكانمان بەردەوام دەبین."   
  
سەرۆکی یەکێتی دەڵێت، "‏‎پشتیوانی هەموو فشارە مەدەنییەكانتان دەبم و هیوادارم چالاكییەكانتان توندوتیژی لێنەكەوێتەوە و كاریگەری نەرێنی لەسەر ژیانی هاوڵاتییان نەبێت، داواكارم هاوكاری هێزە ئەمنییەكان بن لە پاراستنی ئاسایشی ئێوە و هاوكاریكردنی خەڵكە خۆشەویستەكەمان."   

ساڵی پاری لە ژێر فشارەکانی خوێندکاراندا خەرجکردنی دەرماڵەیان بەسەر حکومەتدا سەپاند.



PM:08:42:12/11/2022