ئەم بەیانییە خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان، راپەڕین کۆیە لە پێناو پێدانی دەرماڵەو کەمکردنەوەی پارالێل دەستیان بە خۆپیشاندان کرد.
لە سلێمانی زانکۆی سلێمانی رێگای سەرەکی سلێمانی – کەرکوکیان داخست، لە شار و شارۆچکەکانی تر لەناو زانکۆ و پەیمانگا و لەسەر شەقامەکان دەستیان بە خۆپیشاندان کرد.
تا ئێستا هیچ بارگرژییەک لە نێوان خوێندکاران و هێزە ئەمنییەکانیدا رووینەداوە.
لە هەفتەی رابردووەوە خۆپیشاندانی خوێندکاران لە هەندێک شوێنی زۆنی سەوز دەستیپێکردووەو، ئەمڕۆ دوای ئەوەی لە سلێمانیش دەستیپێکرد، خۆپیشاندانەکان گەورەتربوون.