نرخی نەوت دادەبەزێت

ئەمڕۆ نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە زیاتر ڕووی لە دابەزین کرد، بە جۆرێک بەهای هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت لە سەروو (٩٥) دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت. 

لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتە ٩٥ دۆلار و ٣٤ سەنت بۆ هەر بەرمیلێک، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٩٥ دۆلار و ٩٩ سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرا. 

هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسی ئەمریکاش ٨٨ دۆلار و ٢٢ سەنتی تۆمار کرد، لە کاتێکدا لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٨ دۆلار و ٩٦ سەنت بوو. 

دوای ئەوەی ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپێک) ڕاپۆرتێکی لەبارەی کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بڵاوکردەوە، بەهای نەوت ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد، ئامانج لەم بڕیارەش هێشتنەوەی نرخی نەوتە لە ئاستێکی بەرزیدا.

نرخی نه‌وت دوای ده‌ستپێكردنی شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆكرانیا، رووی له‌ بەرزبوونەوە كرد و تا نزیكه‌ی ١٤٠ دۆلار هه‌ڵكشا، به‌ڵام دواتر دابه‌زییه‌وه‌. 



AM:09:08:14/11/2022