پەرلەمانتارێکی پێشووی عێراق کۆچی دوایی کرد

باسم شەریف حوجەیم پەرلەمانتاری پێشووتری عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی عێراق، بەیانی ئەمڕۆ باسم شەریف ئەندامی خولی پێشووتری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری جگەر لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی هیندستان گیانی لەدەستدا.

باسم شەریف لە ساڵی (١٩٦٢) لە پارێزگای واست لە دایکبووە، ساڵی (١٩٨٦) بڕوانەمەی لە کۆلێژی پزیشکی لە زانکۆی موسڵ بەدەستهێناوە و وەک مامۆستا لە زانکۆی بەغداد کاری کردووە، ساڵی (٢٠٠٥) بە ئەندامی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرا. 


PM:01:06:14/11/2022