سەرۆک وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی کە فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراقیشە له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده وو ئه‌فسه‌ری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و پاسه‌وانی هه‌رێمی كوردستان كۆبۆوه و رایگه‌یاند، " ئاسته‌نگه‌كان گه‌وره‌ن، ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌یان پێویستی به وه‌ستانه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كتر هه‌یه".
بەپێی راگەیەندراوێکی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی محەمەد شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له ئه‌فسه‌ر و فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پاسه‌وانی هه‌رێمی كوردستان (پێشمه‌رگه) به سه‌رۆكایه‌تی فه‌ریق روكن عیسا عه‌زیز سه‌رۆكی ئه‌ركانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كۆبۆوه.
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و پاسه‌وانی هه‌رێم ستایشی ئه‌و ڕێكار و بڕیارانه‌یان كرد كه له‌لایه‌ن محه‌مه‌د شیاع سودانیه‌وه گیراونه‌ته‌به‌ر.
فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان پیرۆزبایی له ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانی هێزی پاسه‌وانی پێشمه‌رگه كرد به بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربونی ئه‌ركه‌كانیان، هه‌روه‌ها له‌به‌رامبه‌ریشدا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و پاسه‌وانی هه‌رێم ستایشی ئه‌و ڕێكار و بڕیارانه‌یان كرد كه له‌لایه‌ن محه‌مه‌د شیاع سودانیه‌وه گیراونه‌ته‌به‌ر كه ئامانج لێیان به‌ده‌ستهێنانی ئاسایش و سه‌قامگیرین.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پێزانینی خۆی بۆ ئازایه‌تی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و پاسه‌وانی هه‌رێم و ئه‌و قوربانیدانانه‌ی له كاتی شه‌ڕی تیرۆرستانی داعش داویانه ده‌ربڕی و جه‌ختیله‌وه‌كرده‌وه، "چاره‌نوسی عێراق یه‌كه و ئاسته‌نگه‌كانیش گه‌وره‌ن، ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌یان پێویستی به وه‌ستانه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كتر هه‌یه ئه‌ویش به جێبه‌جێكردن و هه‌ماهه‌نگی به‌رز له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕیار و ڕێنماییانه‌ی له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدڕاڵیه‌وه ده‌رده‌چن دێته دی".