ئەکتەری ناسراوی کورد (وەنەوشە) کە ناوی بەیان عوسمانە بە ستایلێکی جیاوازەوە دەردەکەوێتەوە.
بەیان عوسمان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیسنتاگرام نوێترین وێنەکانی خۆی بڵاوکردەوە، کە بەشێوەیەکی جیاواز دەردەکەوێت و بۆتە مایەی راکێشانی سەرنجی هەوادارانی.
بەیان عوسمان لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، یەکەم کاری ھونەری درامای گەردەلوول بوو کە به ڕۆڵی وەنەوشە ناوبانگی دەرکرد و دوای ئەوەش لە فیلمی سینەمایی (شیرین) دەرکەوت و لە درامای (ھەنگاوەکانی سەرخۆلەمێش) ڕۆڵی سەرەکی ھەبووە، کۆتا کاری ھونەریشی کە بۆ پێشمەرگە بوو کە فیلمێکی دێکۆمێنتاری بوو بە ناوی (خۆشەویستییەک بۆ پێشمەرگە)، هەروەها لە ئێستاشدا لەگەڵ ھاوسەرەکەی ھەرێمی کوردستانیان جێھێشتووە و لە ئەوروپا دەژین، بەڵام ناوبراو ماوە ماوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا پەیام و وێنەکانی خۆی بڵاودەکاتەوە.