چەند مووشەکێک لە خاکی پۆڵندا دەکەوێتە خوارەوە

ئەمشەو لە پەرەسەندنێکی مەترسیداردا چەند مووشەکێک لە خاکی پۆڵندا کەوتەوە خوارەوەو ، روسیا تۆمەتبار دەکرێت بە لایەنی هێرشکەر.

ئاژانسەکانی جیهان ئاماژە ئەوە دەکەن کە ئەو مووشەکانە شوێنێکی خاکی پۆڵندای کردۆتە ئامانج کە نزیکە لە سنوری ئۆکرانیاوە.
وڵاتانی هاوپەیمانی ناتۆ رووسیا بە ئەنجامدەری ئەو هێرشانە ناوزەد دەکەن کە دوو مووشەک ئاراستەی خاکی پۆلۆندا کراوەو دوو هاوڵاتی تێدا کوژران، بەڵام روسیا لە بەیانێکی کورتدا رەتیکردەوە کە ئەوان ئەو هێرشەیان ئەنجامدابێت.
ئەم رووداوە بە پەرەسەندنێکی مەترسیدار دادەنرێ لە فروانبوونی مەیدانی شەڕەکەدا، بەو پێیەی پۆڵندا ئەندامی هاوپەیمانی ناتۆیە.
 

AM:12:15:16/11/2022