وەزارەتی تەندروستی شەپۆلێکی نوێی کۆرۆنای راگەیاند


وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاشکرای دەکات، شەپۆلێکی نوێی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەستیپێکردووە. وەزارەت دەڵێت" بەڵام کەمتر توندە بەراورد بە شەپۆلەکانی پێشوو".  
  
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئەمرۆ سێ شەممە کە بە ئاژانسی فەرمی عێراق رایگەیاند " لەم هەفتەیەدا ژمارەی توشبوون بە کۆرۆنا بەشێوەیەکی کەم بەرزبووەتەوە، عێراق بە شەپۆلێکی لاوازدا تێدەپەڕێت بە بەراورد بە شەپۆلەکانی پێشووی ڤایرۆسەکە". 
  
حەلەفی  ئەوەشی خستۆتەڕوو کە سەرجەم نەخۆشخانەکان و بنکە تەندروستییەکان بە تەواوی ئامادەکراون بۆ هەر حاڵەتێکی لەناکاو، جگە لەوەی هەموو پێداویستییە سەرەتاییەکانی دەرمان دابین دەکەن.
  
دەشڵێت "رێژەی مردن بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە بەهۆی دابینکردنی دەرمانەوە، ئەمە جگە لەوەی کە جۆری ڤایرۆسەکە کەمتر توندترە لە جۆرەکانی پێشوو".  
  
 "وەزارەتی تەندروستی لەم هەفتەیەدا هیچ حاڵەتێکی مردنی تۆمار نەکردووە".  ( حەلەفی وتی ).



PM:07:35:16/11/2022