وێنە.. هەیفا وەهبی جیاواز دەردەکەوێت


هەیفا وەهبی ئەکتەرو گۆرانیبێژی ناسراوی عەرەب تەواو جیاواز دەردەکەوێت.

هەیفا کە هەمیشە سوپرایزی پێ یە بۆ هەوادارانی، ئەمجارەش لە ئینستاگرام لە رێگای وێنەکانیەوە هەوادارانی سەرسام دەکات. 

 
هەیفا وەهبی تەمەنی (٥١) ساڵە و تا ئێستا بە یەکێک لە هونەرمەندە دیارەکانی سەر ئاستی عەرەبی و جیهانی ناسراوە، هەیفا وەهبی یەکێکە لەو ١٠٠ ئافرەتە شۆخەی دنیا، ئەو لە خێزانێکی موسڵمانی شیعە مەزهەبی لوبنان لە دایکبووە، دایکی میسریە و باوکی لوبنانی.
 
ئەم ئەستێرەیە بۆ جاری سێیەم لە ساڵی ٢٠٠٩ دا هاوسەرگیری لەگەڵ بازرگانی میسری ئەحمەد ئەبوو هەشیمە دەکات تەنیا ٤ ساڵ لەگەڵ یەکتر دەمێننه‌وه‌ و جیا دەبنەوە، تا ئێستاش نەزانراوە کە ئەم گۆرانیبێژە بە نهێنی چەند جار هاوسەرگیری کردووە..



PM:11:42:16/11/2022