کۆمارییەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا زۆرینەی دەنگەکانیان بەدەستهێنا

کۆمارییەکان دوای بەدەستهێنانی ٢١٨ کورسی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا زۆرینەی دەنگەکانیان بەدەستهێنا. 

تۆڕی ئەمریکی ئێن بی سی بڵاویکردەوە" پارتی کۆمارییەکان لە کۆی ٤٣٥ کورسی توانی ٢١٨ کورسی بەدەستبهێنێت بۆ بەدەستهێنانی زۆرینەی دەنگ لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە کۆنگرێس، لە بەرامبەریشدا تا ئێستا دیموکراتەکان ٢١١ کورسییان لە ئەنجومەنی نوێنەران بەدەستهێناوە، هەروەها تا ئێستا شەش کورسیش یەکلایی نەکراوەتەوە". 

بۆ ئەنجوومەنی پیرانیش کە پێکهاتوە لە ١٠٠ کورسی، دیموکراتەکان ٥٠ کورسی و کۆمارییەکانیش ٤٩ کورسیان بەدەستهێناوە. 

لە بەیاننامەیەکدا جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا دەستخۆشی لە کین مەکارتی سەرۆکی زۆرینەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی کۆمارییەکان کرد و بەڵێنیدا لەگەڵ" هەر کەسێک کۆماری یان دیموکرات ئامادەیە لەگەڵی کاربکات بۆ بەدەستهێنانی ئەنجام بۆ گەلی ئەمریکا".


AM:09:33:17/11/2022