وڵاتێكی دیكەش چەك بۆ هێزی پێشمەرگە دەنێرێت

یەكێك لە بەرپرسانی وەزارەتی بەرگریی ئیتالیا رایگەیاند وڵاتەكەی بەنیازە لە یەك دوو رۆژی داهاتوودا بۆ یارمەتیدانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان چەك رەوانە بكات.

ئەو بەرپرسە كە نەیویستوە ناوی ئاشكرا بكرێت بە ئاژانسی ئەناتۆلی راگەیاندوە كە رۆما بەنیازە وەجبەیەك چەك كە 23 هەزار چەكی (IK47)‌و چەندین تۆن تەقەمەنی‌و فیشەكی كڵاشینكۆف لەخۆ دەگرێت رەوانەی فرۆكانەی هەولێر بكات.

سەرچاوەكە باسی لەوەش كردوە كە ئیتالیا بەنیازە ژمارەیەك ئامێری پوچەڵكردنەوەی بۆمب‌و سیستمی پەیوەندی رادیۆیی پێشكەوتوش رەوانەی هێزەكانی پێشمەرگە بكات.



AM:11:37:20/08/2014