گۆڕانكاری لە كەش و هەوا روودەدات


كەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەینێ  ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەكان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بوونی تەمێكی كەم لە كاتەكانی بەیانییدا.  

كەشناسی هەرێم كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتوو بەم شێوەیە بڵاوكردەوە.
  

ئەمڕۆ  هەینی     18 - 11- 2022   

كەش/  ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەكان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بوونی تەمێكی كەم لە كاتەكانی بەیانییدا .  

خێرای با / لەسەر خۆ- مام ناوەند  دەبێت (10- 20) كم/ك.  

ئاراستەی با/ باكووری  خۆرئاوا دەبێت .  

پلەكانی گەرما / بەرزتر دەبێت لە تۆمارەكانی دوێنێ بە 1 تــا 2 پلە  

مەودای بینین / لە نێوان ( 7 – 9 ) كم  دەبێت.   



AM:11:16:18/11/2022