بەفەرمی بنزیمە بەشداری مۆندیال ناکات

 بەهۆی ئەو پێکانەی لە مەشقەکاندا تووشی بوو، کەریم بنزیمەی هێرشبەری هەڵبژاردەی فەرەنسا بە درێژایی مۆندیال لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوەو ناتوانێت یاری بکات.

 رۆژنامەی لیکیپ بڵاویکردووەتەوە  بنزیمە بەهۆی پێکان لە ماسولکەکانی  ڕانی چەپیدا لە مۆندیال دوورکەوتەوە ، ئەمەش دوای ئەوەی پشکنینی MRI ی بۆ کرا و ئەنجامەکەی ئومێدبەخش نەبوو ،تووشی پچڕان بووە لە رانیدا ناتوانێت لەگەڵ فەرەنسا بەشداری مۆندیال بکات.

هەروەها  ئەم یاریزانە  ویستی بڕیارێکی خێرا بدات و بە زوویی پشکنینی ئەنجامدا بۆ ئەوەی کات بدات بە فەرەنسا تا بڕیار لەسەر جێگرەوەکەی بدەن بۆ شوێنەکەی.


لە لایەکی ترەوە هەڵبژاردەی فەرەنسا دوورخستنەوەی کەریم بنزیمە لە مۆندیال بەهۆی پێکانەوە ڕادەگەیەنێت و  بەیاننامەیەکی فەرمی فیدراسیۆنی تۆپی پێی فەرەنسا بڵاویکردەوەو نوسیویەتی:" کەریم بنزیمە بەهۆی پچڕان لە ماسولکەکانی ڕانی چەپی لە مۆندیال دوورکەوتووەتەوە.

رۆژنامەکانی فەرەنسا دووپاتی دەکەنەوە مۆیس دیپای لەوانەیە شوێنی لە مۆندیال پڕبکاتەوە.



AM:01:44:20/11/2022